بافڵ تاڵەبانی جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە



سەرۆکی یەکێتی لە ئەمریکا لەگەڵ کۆنگرێسمان براد شنایدەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ‘دیموکراتەکان کۆبووەوە و جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا کرد.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق روونکردەوە، و بەردەوامیدان بەگفتوگۆی بەرپرسیارانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، بە فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاڕاستەکردنی وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ناوبرد. و دەشڵێت”  دەبێت هەموولایەک بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێشبخەن و هەوڵەکان لەخزمەت خەڵکدا بێت.”

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکان بۆ جەختکردنەوە لەسەر چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە زیاتر دەکەن و وادەکەن هێزی پێشمەرگە لەچوارچێوەی هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا ڕۆڵ بگێڕێت، فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانیش لەنێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەبێتە مایەی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ژیانی خەڵک.

هەروەها سەرۆکی یەکێتی جەختی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە عێراق کردەوە، راشیگەیاند، باشترین بژاردە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەرانتر هەڵبژاردنە.

شایەنی باسە ماوەی سێ ڕۆژە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە و بڕیاروایە چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

 

شێرپەنجەی پڕۆستات چۆن تووشی پیاوان ده‌بێت؟
پێت شێرپەنجەی پڕۆستات چۆن تووشی پیاوان ده‌بێت؟
حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ عێراق بۆ هەژماری مووچە ڕاگەیاند
دوات حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ عێراق بۆ هەژماری مووچە ڕاگەیاند
پەیوەنیدر