دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری کارکردنی بە بڕگەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنیانی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی کە سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڕێكارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەکلادەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، دادگای فیدراڵی عێراق بە فەرمانێکی وەلائی، جێبەجێکردنی بەندی دووەمی ماددەی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنیان، كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە دەرچووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگرت.
بەپێی بەندی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنیان ژمارە 7ی ساڵی 2024، پەرلەمانی کوردستان لە 100 کورسی پێکهاتووە، کە 34ی بۆ هەولێر، 38 بۆ سلێمانی، 25 بۆ دهۆک و سیانیشیان بۆ هەڵەبجە تەرخانکراوە.
بەپێی بڕیارە ولائیەكەی دادگای فیدڕاڵی، كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگیرێت تاوەكو دادگا بڕیاری كۆتایی لە سكاڵاكە دەدات.
دەقی بڕیارەكە: