دوای ئەوەی دوێنێ پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بە كوژرانی كەسێك كرد لە قەڵادزێ، ئەمڕۆ دەستگیركردنی بكوژەكە ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بڵاوكرایەوە”پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە هێزەكانمان ئاگاداركران بەبونی تەرمێك لەقەڵادزێ، دەستبەجێ دەستكرا بەلێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە، لەدوای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاریی، تواندرا بكوژەكە بدۆزرێتەوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دوای دەستنیشانكردنی شوێنی بكوژ، هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیەو بەهاوكاری ئەفسەرو كارمەندانیو پۆلیسی فریاكەوتنی قەڵادزێو بنكەی پۆلیسی قەڵادزێو نەهێشتنی تاوانی قەڵادزێ، تۆمەتباری بكوژ لەناو شاری ڕانیە دەستگیركرا”.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت”دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانانی ناوە بەتاوانەكەیداو بەوتەی خۆی هاوڵاتیەكەی كوشتوە، هەربۆیە بەبڕیاری دادوەر، تۆمەتباری بكوژ بەگوێرەی مادەی 406 ڕاگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە”.
بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ كوڕی هاوڵاتییە كوژراوەكە بەپۆلیسی ڕاپەڕینی ڕاگەیاندبوو كە باوكی كێشەی لەگەڵ كەسدا نەبوەو ناشزانن كێ كوشتویەتی.