بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، بارهەڵگرێك زیانی بەتونێلی دەربەندیخان گەیاند، دوای دۆزینەوەی شۆفێرەكە ڕووبەڕووی دادگایان كردۆتەوە، دەشڵێت،” كۆنتێنەرێك كە بەناو تونێلەكەدا ڕۆیشتوە لاكانی تونێلەكەی خراپ كردووە”.
بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بڕیاردا بەوەی كۆنتێنەرەكانی گواستنەوەی ئاسن و سكراب پێویستە كۆنتێنەرەكانیان نوێ بكەنەوە و قەدەغەكرا ،كە بەناو تونێلەكەدا تێپەڕن، لە ئێستادا هەندێكیان پابەندنابن لەكاتەكانی درەنگانی شەو بەناو تونێڵدا تێدەپەڕن بەتایبەت لەكاتی گەڕانەوەیەندا بەبەتاڵی.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە یەكێك لەكۆنتێنەرەكان بەناو تونێلەكەدا هاتۆتەوە و بەو شێوەیەی لەڤیدیۆكەدا دەیبینن لاكانی تونێڵی خراپ كردوە، دوای بەدواداچونیان توانیمان دەستبەسەر ئەو بارهەڵگرەدا گیرا و شۆفێرەكەشی ڕەوانەی دادگا كرا.