مەسرور بارزانی: بەپێی توانا هاوکاری زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەكەین



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێری کرد، كە شەوی ڕابردوو ئاگرێكی گەورەی لێكەوتەوە و ڕایگەیاند، ئەم بازاڕە ، شوێنەوارێکی مێژووییە و هەوڵ دەدەین بە ڕاوێژ و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان نۆژەنی بکەینەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە (6ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەری هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتیشی ڕاسپارد، کە “لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بە هۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوونە بە ڕێنماییەکان یان دەستێکی خراپکاری لە پشتە”.

مەسرور بارزانی، داواشی لە دوکانداران و کاسبکار و هاووڵاتییان بەگشتیی کرد، کە “ڕێکارەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی چیتر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دووبارە نەبنەوە”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، “بەپێی توانا، هاوکاری هەموو زیانلێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکەین و یارمەتییان دەدەین”.

جەختیشی كردەوە، ئەم بازاڕە ، شوێنەوارێکی مێژووییە و هەوڵ دەدەین بە ڕاوێژ و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان نۆژەنی بکەینەوە.

كەشناسی هۆشداری دەدات
پێت كەشناسی هۆشداری دەدات
فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد
دوات فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد
پەیوەندیدار