فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد



بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە فەلەكییەكان، ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕاگەیەنراوە و فەلەكناسێكی كورد دەڵێت: ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلقیعدە و 29 ڕۆژ دەبێت و بەهۆیەوە 16ی حوزەیران دەبێتە جەژن.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و فەلەكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەم مانگە واتە شەوال 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( 2024/05/09 ) یەکەم ڕۆژی مانگی زیلقیعدە دەبێت و ئەو مانگەش 29 ڕۆژ دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دەکاتە ڕۆژی هەینی ( 2024/06/07 ).

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی شەممە ( 2024/06/15 ) ڕۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە دەبێت و ڕۆژی یەک شەممە ( 2024/06/16 ) یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە د. تەها ڕابح، سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕایگەیاندووە، ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفات لە ڕووی فەلەكییەوە ڕۆژی شەممە 15ـی حوزەیران (9ی زیلحیجە) دەبێت و ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران (10ی زیلحیجە) دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕووی فەلەكییەوە.

 

مەسرور بارزانی: بەپێی توانا هاوکاری زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەكەین
پێت مەسرور بارزانی: بەپێی توانا هاوکاری زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەكەین
چه‌ند ڕینماییه‌کی گرنگ بۆ خوێندكارانی پۆلی 9
دوات چه‌ند ڕینماییه‌کی گرنگ بۆ خوێندكارانی پۆلی 9
پەیوەنیدر