سێ‌ كۆڵبەری كورد كوژران



له ماوەی شەش ڕۆژدا، سێ کۆڵبەر به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەكانی ئێران کوژراون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له ماوەی شەش ڕۆژدا، سێ کۆڵبەر به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەكانی ئێران کوژراون و بەهۆیەوە پێنج منداڵی کۆڵبەر بێ سەرپەرست بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە، ئەم سێ کۆڵبەره لەلایەن هێزە سەربازییەكانی ئێران لە مەودایەکی نزیکەوە کراونەتە ئامانج.

– هێمن ئەحمەدی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سەقز، خێزاندار و باوکی منداڵێک له ڕێکەوتی ١ی 5ی ٢٠٢٤ له سنووری بەسامی سەقز کوژرا.
– جەلال سوهرابی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی بانه، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ له ڕێکەوتی ٢ی مەی ٢٠٢٤ له سنووری هەنگەژاڵی بانه کوژرا.
– عەتا ڕوستەم پوور تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ له ڕێکەوتی ٦ی مەی ٢٠٢٤ له سنووری هەنگەژاڵی بانه کوژرا.

 

قوباد تاڵەبانی: ھەرچی پێویست بێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ باوەشی کوردستان درێغی ناکەین
پێت قوباد تاڵەبانی: ھەرچی پێویست بێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ باوەشی کوردستان درێغی ناکەین
ڕەئیسی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
دوات ڕەئیسی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
پەیوەندیدار