ڕەئیسی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات



مەجید میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و سەرۆکی لیژنەی چلەی ئیمام حسێن ئاشکرای دەكات، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی وڵاتەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکات.

میر ئەحمەدی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لیژنەی سەردانی چلە بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانێک بۆ عێراق دەکات و دوای ئەویش عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی دەکات تاران.

لای خۆشیەوە، میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عێراق بکات و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمە یەکەم سەردانی ڕەئیسی دەبێت لە دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران لە مانگی ئابی 2021، هەرچەندە ڕەئیسی لەو كاتەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بوو لە ساڵانی ڕابردوودا سەردانی عێراقی کردبوو.

میر ئەحمەدی دەشڵێت: “لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر 50 پرس ڕێککەوتین، لەوانە ئاسانکاری لە بەزاندنی سنوور بۆ سەردانکەران، پلانی ئاڵوگۆڕی زانیاری پاسپۆرتی ئێرانی لەگەڵ لایەنی عێراقی لە سەرانسەری چوار سنوورەکە جێبەجێ دەکرێت لەگەڵ لایەنی عێراقی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پاسپۆرتی نێودەوڵەتی و پاسپۆرتی حەج ببێتە بنەمای گەشتی سەردانکەرانی ئێرانی بۆ مەزارگە پیرۆزەکان.

سێ‌ كۆڵبەری كورد كوژران
پێت سێ‌ كۆڵبەری كورد كوژران
لە سلێمانی ڕێكاری پاراستنی بازاڕ و دوكانەكان دەستی پێكرد
دوات لە سلێمانی ڕێكاری پاراستنی بازاڕ و دوكانەكان دەستی پێكرد
پەیوەنیدر