نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەدوای كۆبوونەوەی لگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرۆكی هەرێم دواتر لەگەڵ هەریەكە لە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 2024/5/6 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بایه‌خ و گرنگیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسیان له زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانی زیادكردنی جووڵه و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاكییه ئابوورییه‌كان و كار و پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تی ئێرانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی سیاسی و گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و داكۆكییان له پاراستنی سه‌قامگیری كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە تارانی پایتەختی ئێرانە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانیش كۆببێتەوە.