گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ بەهێزبوونی مووەكانی قژ و پاراستنی تەندروستیی قژ



پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، هەندێك لە ڤیتامین و كانزا هەن كاریگەری باسیان هەیە لەسەر بەهێزبوونی مووەكانی قژ و پاراستنی تەندروستیی قژ، دەشڵێت،”گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك میوە و سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵییەكان وەك گێزەر، كاڵەك، پڕتەقاڵ، پەتاتەی شیرین، هەروەها ماست، هێلكە، زەیتی جگەری نەهەنگ”.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕێكی زانستی خۆراك بڵاویكردوە، ئاسن یارمەتی خڕۆكە سوورەكان دەدات بۆ هەڵگرتنی ئۆكسجین بۆ خانەكان، لەوانە خانەكانی قژو پێست: گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك، گۆشتی سوور و نیسك و مێوژ و سپێناخ.

گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان ئەمانەن:
١ – ڤیتامین ( A ): زۆر گرنكە بۆ گەشەی هەموو خانەكانی لەش بە تایبەت مووەكانی قژ و پێست، كەمی ڤیتامین ( A ) دەبێتە هۆی وەرینی قژ، گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك، میوە و سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵییەكان وەك گێزەر، كاڵەك، پڕتەقاڵ، پەتاتەی شیرین، هەروەها ماست، هێلكە، زەیتی جگەری نەهەنگ
– بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی ڤیتامین A زۆر لە ئاستی نۆماڵەوە لە ڕێگای وەرگرتنی حەپ و دەرمانەوە دەنجامێكی پێچەوانەی لێدەكەوێتەوە و وەرینی قژ زیاد دەكات
٢ – ڤیتامین ( C ): ڕۆڵێكی زۆر گرنگ دەبینێت لە تەندروستیی قژ، گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك: میوە مزرەمەنییەكان، هەڵووژە، شلیك، بیبەر
٣ – ڤیتامین ( D ):كەمی ڤیتامین هۆكاری وەرینی قژ و زیاد بوونی ئەگەری تووشبوونە بە دەردەڕێوی، سەرچاوەی سەرەكی بریتییە لە تیشكی خۆر لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر، لە خۆراكدا بڕێكی زۆر كەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسییە چەورییەكان وەك سەلەموون و ماكڕێل
٤ – ڤیتامین ( E ): زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی قژ، گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك: دەنكە كولەكە، دەنكی كەتان، بادام، ئەڤۆكادۆ، سپێناخ
٥ – كۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) بە تایبەت ڤیتامین ( B7 ): گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك، دانەوێڵە تەواوەكان، بادام، فستق، سەوزە گەڵاتۆخەكان، ئەڤۆكادۆ
— گرنگترین كانزاكان:
١ – ئاسن: یارمەتی خڕۆكە سوورەكان دەدات بۆ هەڵگرتنی ئۆكسجین بۆ خانەكان، لەوانە خانەكانی قژو پێست: گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك، گۆشتی سوور و نیسك و مێوژ و سپێناخ
٢ – زینك: ڕۆڵێكی گرنگ دەبێنێت لە بەهێزكردنی قژ و ڕێگەگرتن لە وەرینی؛ سەرچاوە خۆراكییەكان: گۆشتی مانگا و سپێناخ و دەنكە كولەكە و سپێناخ و نیسك.

پێت بانكی فیدراڵی ئەمریكا جارێكی تر عیراق ئاگادار دەكاتەوە
حەمەسوور دووشیوانی لەبارەی ئازادكردنی كوڕەكەی ڕوونكردنەوە دەدات
دوات حەمەسوور دووشیوانی لەبارەی ئازادكردنی كوڕەكەی ڕوونكردنەوە دەدات
پەیوەنیدر