بەڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە



ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكڕدنی ئاگرەكەدان.

پەیامنێری (خەڵك) لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەكە و لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنیدان.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و دوای كۆنتڕۆڵ كردنی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە لێكۆڵینەوە دەستپێدەكات.

وتیشی، “تائێستا زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە نەزانراون”.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ڤیان سەبری: لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە هەیە
پێت ڤیان سەبری: لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە هەیە
سودانی چەند بڕیارێكی دەربارەی هەرێم دەركرد
دوات سودانی چەند بڕیارێكی دەربارەی هەرێم دەركرد
پەیوەنیدر