سودانی چەند بڕیارێكی دەربارەی هەرێم دەركرد



سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی هەرێم و چەند پەرلەمانتارێكی كورد بە ئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵی عێراق كۆبووەوە و بڕیاریدا “ئاسانكاری بكرێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پەلەكردن لە پێدانی پارەی گەنمەكانیان و دیاری كردنی پشكی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم و دیاری كردنی تیمێكی پسپۆڕ بۆ بەدواداچوونی كەموموڕی بەنداوەكانی هەرێم”.

ئەمڕۆ یەک شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک ئەندامانی پەرلەمانی كورد، بە ئامادەبوونی عەباس جبر مالیکی، وەزیری کشتوکاڵ فیدڕاڵی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا دەربارەی كۆبوونەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گفتوگۆ دەربارەی دۆسیەكانی کشتوکاڵ لە سەرتاسەری عێراق كرا، وەرزی کشتوکاڵ و وەرزی بەبازاڕکردن بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی، ئەو بڕە دیاریکراوانەی بۆ وەرگرتن دیاری كراون، هەروەها ڕێگاکانی وەرگرتنی زیادبوونی ڕووبەرە چێنراوەکانی گەنم بۆ ئەمساڵ لە پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، گفتوگۆ كراوە لەسەر بارودۆخی بەنداوەکانی ئا،و کە چوار بەنداوە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، هەروەها گرنگی دابینکردنی پێداویستییەکانی پاراستن و بەردەوامی بۆ پاراستنی توانای عەمبارکردنیان، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری پاڵپشتیکردنی جوتیارانی هەرێم بە ئامێری کشتوکاڵی سەردەمیانە و تەکنیکە تەکنەلۆژییەکان، کە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ئاسان دەکەن و ئاستەکانی بەرز دەکەنەوە.

سودانی جەختی لە پاڵپشتیکردنی پایەکانی ئاسایشی خۆراک بۆ ئامادەبووان کردەوە، کە گرنگی کەمتر نییە لە لایەنەکانی تری ئاسایشی نیشتیمانی، ئاماژەی بە باران بارینی زۆر کرد لەم وەرزەدا، لەگەڵ توانانی چاندنی ڕووبەری فراوانتر بە بەروبومی ستراتیژی ئابووری لە سەرتاسەری عێراق.

سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا، کە چەندین ڕێوشوێنی حکومەت ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی بەروبووم و خێرایی پێدانی بڕە پارەکان کردووە، هەروەها بەشداری کردووە لە زیادکردنی کۆگای نیشتمانی بەروبوومی گەنم و بەدەستهێنانی زیادەی بەرهەم.

وتیشی، “لیژنە هاوبەشەکان ئەو بڕە دیاری دەکەن کە لە هەرێم وەردەگیرێت، جگە لەوەی تیمێکی تایبەتمەند ڕادەسپێردرێت لە وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی بەنداوەکان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان بە گونجاوترین شێوە”.

لسودانی جەختی لەوە کردەوە، کە پەرەپێدانی کشتوکاڵ بەپێی بەڕێوەبردنی گونجاوی سەرچاوەکانی ئاو یەکێکە لە ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت، هەروەها یەکێکە لە ڕێگاکانی چاکسازی ئابووری و زۆرترین سەرچاوە نانەوتییەکانی عێراق، هەروەها حکوومەت بەردەوامە لە گەیشتن بەم ئامانجە.

بەڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە
پێت بەڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە
ئاگادارییەك لە مۆلیدە ئەهلییەكانەوە
دوات ئاگادارییەك لە مۆلیدە ئەهلییەكانەوە
پەیوەنیدر