كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە، كە دوو وێنە و بڕی 10 هەزار دینار بهێنن بۆ دروست كردنی پێناسی ئەندامێتی.
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ خاوەن مۆلیدەكان، ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینی ٦/٥/٢٠٢٤ هەر خاوەن مۆلیدەیەک کاتژمێر (١٠)ی بەیانی هات بۆ وەرگرتنی پسوڵە دوو وێنە بێنێت لەگەڵ (10,000) دە هەزار دینار و لە پشتی وێنەكان گرووپی خوێنەکەی بنووسێت بۆ ئەوەی پێناسی ئەندام بوونی بۆ بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو خاوەن مۆلیدانەی، کە ئێستا خاوەندارێتی مۆلیدەکە ئەکەن و مۆڵەتیان بەناوەوە نیە، ئەتوانن پێناسی ئەندام بوون دەربکەن.