كۆبوونەوەكەی سودانی لەگەڵ تەیف سامی و عەلاق و بانكی TBI ئاشكراكرا



سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەرپرسانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) كۆبووەوە و ڕایگەیاند، بانکەكە بتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ کۆکردنەوەی قەرزەكانی قەرزوەرگرەکان، بەپێی بنەما نەرم و دادپەروەرەکان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI).

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر هەڵسەنگاندنی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI)و بەشدارییەکانی لە بواری دارایی و گەشەپێدانی ئابووری وڵات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی بانکی بازرگانی عێراق کرد لە پاڵپشتیکردنی دامودەزگا حکومییەکان و کەرتی تایبەت، هەروەها ڕۆڵی ئەو بانکە، وەک دامەزراوەیەکی بانکی، لە پاڵپشتیکردن و بوژاندنەوەی ئابووری عێراق.

جەختیشی كردەوە لەسەر “پەرۆشی حکومەت بۆ پەرەپێدانی کارەکانی بانکەکە و چارەسەری ئەو کێشە و ئاستەنگانەی، کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە”.

لە كۆبوونەوەكەدا نەخشەڕێگایەک پەسەند كرا، بانکەكە بتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ کۆکردنەوەی قەرزە خراپەکانی قەرزوەرگرەکان، بەپێی بنەما نەرم و دادپەروەرەکان. ئەمەش بۆ پێشخستنی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراقە بۆ باشترین ئاستەکان، هاوتەریب لەگەڵ پێداویستیەکانی بەرنامەی حکومەت لە پەرەپێدانی قەرزی بانکی و پەرەپێدانی ئەم کەرتە و دەستەبەرکردنی خێرایی گەشەکردن و پێشکەوتن لە ئابووری عێراقدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە میدیاكان بڵاوكرایەوە، كە سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 4 ڕەوانە بكرێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەی بانكی TBI تەوتین بكرێت.

ئاگادارییەك لە مۆلیدە ئەهلییەكانەوە
پێت ئاگادارییەك لە مۆلیدە ئەهلییەكانەوە
بۆ تەوتینی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
دوات بۆ تەوتینی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
پەیوەنیدر