موعین کازمی: تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت



لەبارەی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، “تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن، ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێم وایە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوکار و هەماهەنگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت، تا کۆتاییهاتن بە پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێم لە هەماهەنگیدان، ئێمە لە بەغدا کێشەی پارەی نەختینەمان هەیە، بەڵام پێویستە هەرچۆنێک بووە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت.

لەکاتێکدا بڕیاربوو بەغدا لە نێوان ١٨ بۆ ٢٥ مانگ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام  ئەمڕۆ ٥ی ئایارە و تا ئێستا دیار نییە بەغدا کەی پارەی مووچە دەنێرێت.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی مووچەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵە.

یاسین مەحمود ڕەشید: فلۆریا سیتی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی عێراق
پێت یاسین مەحمود ڕەشید: فلۆریا سیتی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی عێراق
زیاتر لە 30 کۆچبەر لە کەناراوەکانی کریت ڕزگار کران
دوات زیاتر لە 30 کۆچبەر لە کەناراوەکانی کریت ڕزگار کران
پەیوەنیدر