نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات



سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم سەردانی کۆماری ئیسلامی دەکات بێ ئەوەی حەجێندای سەردانەکە ڕوون بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاویکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی، بە سەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە ئێران و بڕیارە چاوی بە عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار و محەمەد باقر قاليباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی بکەوێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە دیدارەکاندا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی تاوتوێ بکرێت.

توێژینەوەیەک هۆشداری لە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات
پێت توێژینەوەیەک هۆشداری لە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات
هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 32% زیادیکردووە
دوات هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 32% زیادیکردووە
پەیوەندیدار