دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند گە ورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد کە لە سنورەکانی نێوان ووڵاتانی عێراق و سوریا کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری کردووە.
دەزگای ئاسایشی هەریمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری وورد لەسەر بوونی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ٢٠٢٤/٥/٤ توانرا تۆمەتبار (ئ ، م ، ح)دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕی ( سێ کیلۆ گرام و نیو )ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەکی تۆمەتباردا گیرا،
لە راگەیەندراوێکدا هاتووە کە ئەو بازرگانە لە سنورەکانی نێوان ووڵاتانی عێراق و سوریا کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری کردووە و لە هەفتەی ڕابردوودا پاش ئەوەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەنێرێت بۆ شاری (بغداد) دەستیبەسەردا دەگیرێت.
تئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار لە ڕابردوودا چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و هەڵاتووە و ئیستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (٢٥)لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.