بڕیاره سبه‌ی شاندێكی بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
د.فازل نه‌بی، بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە دیمانەیەکدا رایگه‌یاند، “سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممە شاندێكی بانكی TBI له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه”.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و فشاری لە بانکی TBI كردووه ته‌وتینكردنی مووچه ته‌واو بكه‌ن،
ڕوونیشیكرده‌وه،”ته‌وتینكردنی مووچه له رێگه‌ی بانكی TBIیه‌وه ئاسانتره و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی TBI پێیوتم، ئه‌گه‌ر پێویست بكات 500 فه‌رمانبه‌ر ده‌نێرمه كوردستان بۆ ئه‌و بابه‌ته”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دواكۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕیاری زۆر باش دراون، كە یەكێكیان ئەوەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە داهاتە نانەوتییەكان بەپێی رێكارە یاساییەكان بنێرێت بۆ بەغدا، دووەمیشیان ئەوەیە، ئاساییە لای حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی (TBI) تەوتین بكرێت.