بەڤیدیۆ؛ لە شارێك لەگەڵ باران ماسی دەبارێت



بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، لە شاری یاسوج لە ڕۆژئاوای ئێران لە دیاردەیەکدا، پێی دەوترێت “بارانبارینی ماسی” لەگەڵ بارینی باراندا، ماسی دەبارێت.

وەك لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا دیارە، دەیان ماسی لەسەر شەقامەكانی ئەو شارە لەكاتی باران باریندا دەكەونە سەر شەقام و هاووڵاتیان هەڵیاندەگرنەوە.

ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوودەدات، کە ماسییەکان لە دەریاوە بۆ وشکانی دەجوڵێن، ئەوەش زۆرجار بەهۆی زریانەکانەوە لەو ناوچانەی جیاوازییەکی زۆر لە شێ و پلەی گەرمیدا هەیە.

زانایان بە تەواوی دڵنیا نین لەوەی بۆچی ئەم دیاردەیە لە ئێستادا یان لە ڕابردوودا ڕوودەدەن، بەڵام پێیان وایە “دەرئەنجامی زریان یان ڕەوتی هەوای بەهێزە، کە دەتوانێت ئاو بە ماسیشەوە لە ئاوە گەورەکانەوە هەڵبگرێت و چەند کیلۆمەترێک بیجوڵێنێت پێش ئەوەی جارێکی تر بکەوێتەوە سەر زەوی”.

بافڵ تاڵەبانی دەچێتە ئەمریکا
پێت بافڵ تاڵەبانی دەچێتە ئەمریکا
زانكۆیەكی هەرێم هەلی گواستنەوەى فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت
دوات زانكۆیەكی هەرێم هەلی گواستنەوەى فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار