وەزارەتی تەندروستی دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی کردنەوەی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکد بڵاویکردەوە، وەزارەت دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی، تەندروستی و پەرستاری و پەیمانگا تەکنیکی و پەرستارییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) دادەمەزرێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، داواکاری دامەزراندن لە ڕێگەی فۆڕمی ئۆنلاینەوە دەبێت، خوازیاران دەتوان لەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.