کەشناسی: ئەمشەو بارانبارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت



وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هۆشداری دەدات و دەڵێت:”ئەمشەو لەدوای كاژمێر ١:٠٠ی شەو تا ٩:٠٠ی بەیانی پێشبینی باران بارینی بەلێزمە دەكرێت لە سەنتەری شارەكان”.

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو لەدوای كاژمێر ١:٠٠ی شەو تا ٩:٠٠ی بەیانی پێشبینی باران بارینی بەلێزمە دەكرێت لە سەنتەری شارەكان و زیاتر دەشتی هەولێر و كۆیە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین و دۆكان و بەشێك لە پارێزگای دهۆك و سلێمانی.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەولێر و دهۆک و کەرکوکیش لافاو دروستبووە و ئەمڕۆش چوار شاخەوان لە قەرەداغ بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا.

عەزیز ئەحمەد: ئامانجی سەرەکی پرۆژەی “هەژماری من” ئەوەیە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی بانكەكان
پێت عەزیز ئەحمەد: ئامانجی سەرەکی پرۆژەی “هەژماری من” ئەوەیە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی بانكەكان
پێدانی كارەبای نیشتمانی زیادكرا
دوات پێدانی كارەبای نیشتمانی زیادكرا
پەیوەنیدر