بەهۆی لافاوەوە ڕێگایەك ڕۆچووە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی باران و لافاوەوە شەقامی نەخۆشخانەی عەنەب بۆ جادەی حمەوغان ڕۆچووە و دەشڵێت: ڕێگای سەرەکی سیروان- شارەزوور نزیك یوتێرنی هەنارەکە گرفتی هاتووچۆ دروست بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە و سنووری پارێزگای هەڵەبجە کردوە لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی “شارۆچکەی سیروان بۆ شارەزوور” نزیك یوتێرنی هەنارەکە بەهۆی زۆری ڕێژەی دابارین گرفتی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروستکردوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەکاتی زۆری ڕێژەی باران گرفتەکە زیاتریش دەبێت (گۆماو) دروست دەبێت، بۆیە پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، شەقامی نەخۆشخانەی عەنەب بۆ جادەی حمەوغان بە هۆی دابارینی زۆری باران و دروستبونی لافاو شەقامەکە ڕۆچووە، بۆیە لەئێستادا تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی دانانی بەربەستن بۆ ئەوەی شۆفێران لەو ڕێگایەوە هاتووچۆ نەکەن و بەدووربن لەهەر ڕووداوێکی هاتووچۆ.

هاتووچۆی هەڵەبجە داوا لە شۆفێران دەكات، “ڕێگای بەدیل بەکاربهێنن تاوەکو ڕێگاکە چاك دەکرێتەوە”.

لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بارانی ئەمڕۆ 80 ملیمەتری تێپەڕاند
پێت لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بارانی ئەمڕۆ 80 ملیمەتری تێپەڕاند
بانكی (TBI)ی عێراق كاتی تەوتینی مووچەی دیاریكرد
دوات بانكی (TBI)ی عێراق كاتی تەوتینی مووچەی دیاریكرد
پەیوەندیدار