ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سودانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی گەیشتۆتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەبەغداد پێشوایكردووە لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگترین دۆسیەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر تاوتوێكراوە لەگەڵ بەردەوامبون لە چاكسازییە ئابوری و كارگێڕییەكان.
جەختیش لەبایەخی درێژەدان بە پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەكان كراوەتەوە لەگەڵ بەردەوامبون لە گفتوگۆی بنیادنەرانە، كە بە نمونەیترین رێگا دادەنرێت بۆ گۆڕینی سەرجەم ئاستەنگەكان, بە دەرفەتی بەدیهێنانی چاكە بۆ هەموو عێراقیەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی چوار شەممە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بە توندی ئیدانە و سەرزەنشتی هەر هەوڵێكی تاكڕەوانە و دەنگۆی ڕێككەوتنی لایەنەكان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد، كە بڕیارە لە 10ی 6ی 2024 سازبكرێت و پشتیوانیی خۆشی بۆ بەردەوامی ڕێكارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پێناو سەرخستنی هەڵبژاردن لە هەمان وادەدا دووپاتكردەوە.

بانكی (TBI)ی عێراق كاتی تەوتینی مووچەی دیاریكرد
پێت بانكی (TBI)ی عێراق كاتی تەوتینی مووچەی دیاریكرد
قوباد تاڵه‌بانی: مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” لە سلێمانی دروست دەکەین
دوات قوباد تاڵه‌بانی: مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” لە سلێمانی دروست دەکەین
پەیوەنیدر