هۆشدارییەك لە كەشناسییەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم



كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلی باران بارین کاریگەرییەکەی بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت و دەڵێت: سبەینێ‌-ش بەردەوام دەبێت.

كەشناسی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك كات خێرایی با بۆ 30 كیلۆمەتر/ كاتژمێر چالاك دەبێت و پلەكانی گەرما 2 بۆ 5 پلە نزمتر دەبنەوە و ئاستی بینین لەكاتی باراندا كەم دەبێتەوە بۆ 5- 6 كیلۆمەتر.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ‌ شەممە، كەشناسی ڕوونی كردۆتەوە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکە کەمێک لاواز دەبێت .

 

نوێنەرانی وانەبێژان: تەیف سامی نەیوتووە مووچە نانێرێت
پێت نوێنەرانی وانەبێژان: تەیف سامی نەیوتووە مووچە نانێرێت
دارایی عێراق و هەرێم نزیكن لە چارەسەری هەژماری بانكی و تەوتین
دوات دارایی عێراق و هەرێم نزیكن لە چارەسەری هەژماری بانكی و تەوتین
پەیوەنیدر