دارایی عێراق و هەرێم نزیكن لە چارەسەری هەژماری بانكی و تەوتین



پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە هێندە بێهێزنین وەزیرێک بتوانێ جێبەجێی کردنی ڕابگرێ و دەشڵێت: “بانكی (تی بی ئای) مووچەی سەرۆكایەتییەكانی و پلەتایبەتەكانی لایە و لە زۆربەی وڵاتان كارتەكەی بەكاردەهێنرێت”.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاندووە، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان مانگانە لە بەغداوە دێ و پێویست ناکا خەڵک نیگەران بکەن.

سەبارەت بە دەنگۆی ڕاگرتنی مووچە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، یاروەیس دەڵێت: “بڕیارەکانی دادگا هێندە بێهێزنین وەزیرێک بتوانێ جێبەجێی کردنی ڕابگرێ”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدراڵی نزیکن لە چارەسەری هەژماری بانکی و تەوتین، بەڵام نووسراوەکەی حکومەتی هەرێم ڕوون نییە ئایا بانکی TBIوەک بانکەکانی تر بەشدار دەبێ لە تەوتین یاخود حەسریەن خۆی بەتەنها پڕۆسەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بانکە متمانە پێیکراوە، مووچەی زۆربەی سەرۆکایەتیەکان و پلە تایبەتەکان و دامەزراوە گرنگەکانی عێراق لای ئەوان تەوتین کراوە بە پەرلەمانی عێراقیشەوە، لەزۆربەی وڵاتان کارتەکەی دەتوانرێ بەکاربهێنرێ و بانکێکی فیدراڵییە.

هۆشدارییەك لە كەشناسییەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم
پێت هۆشدارییەك لە كەشناسییەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم
بۆ بڕینی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوەكان بڕیار دەدرێت
دوات بۆ بڕینی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوەكان بڕیار دەدرێت
پەیوەنیدر