قڵیشانی پاژنەی پێ‌ لەچییەوە دروست دەبێت و چارەسەری چییە؟



 

قڵیشانی پاژنەی پێ‌ زۆر جار ڕوودەدات و كەسەكە بێزار دەكات و هەندێك جار ئازار و ناڕەحەتی بۆ كەسەكە دروست دەكات، بەڵام ئەو قڵیشانە لە پاژنەی پێیەكان لەخۆیەوە ڕوونادات، بەڵكو چەند هۆكارێكی هەیە و چەند ڕێگایەكیش هەیە بۆ چارەسەركردنی.

1- ئەم حاڵەتە كاتێك ڕوودەدات كە پێستێكی زۆری وشك و مردوو لەسەر پاژنەت كۆدەبێتەوە و لە ئەنجامی زۆری كێشی لەش و زۆر بە پێوە وەستان دەقڵیشێت .

‎2- كاتێك پێڵاوی تەسك و پاژنە كراوە زۆر لەپێ دەكەیت .

‎3- خراپی شێوازی ڕۆشتنت، زۆر كەس لە كاتی ڕۆیشتندا هەموو قوورسایی جەستەی دەكەوێتە سەر پاژنەكانی .

‎4- كەش وهەوای سارد و وشك .

‎5- نەخۆشی پێست وەك سەدەفیە ،ئیكزیما ،كەڕووی پێست ( لەم كاتەدا لەگەڵ قڵیشان نیشانەی تریش دەبێت وەك سووربوونەوە و خورانی پێست ).

‎6- زۆر شتن بە ئاو یان ئاو و سابوون .

‎7- نەخۆشیەكانی غودەی دەرەقی .

‎چارەسەر :
‎ئه‌گەر هۆكارەكە نەخۆشی پێست نەبێت و تەنها كەڵەكە بوونی پێستی مردووبێت باشترین چارەسەر بەكارهێنانی كرێم یان گیراوەیەكە، كە بڕێكی زۆر یوریا یان ترشەڵۆكی كڕاندنی تێدا بێت.

كرێمی یوریا %٣٠ -%٥٠ هەموو شەوێك بۆ ماوەی یەك هەفتە بەكاربهێنە و هەفتەی دووەم بكەیت بە شەو نا شەوێك، بۆ بەردەوامی ئەنجامەكەی دوای باش بوونیش هەفتەی یەك شەو بەكاربهێنن تا نەگەڕێتەوە.

باشترە كرێمی شێداركەرەوەیش لە شەوەكانی تر بەكاربهێنیت . بێگوومان كڕاندن بە بەردی پاژنە یارمەتی چارەسەر دەدات، بەڵام بە تەنیا بێ بەكارهێنانی چارەسەر سوودی نابێت .

‎ئەگەر نەخۆشی پێست هۆكار بێت ئەو كات دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەیت بۆ چارەسەر .

سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتینی مووچە ئامادەیە
پێت سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتینی مووچە ئامادەیە
لە پڕۆژەیەكی ئاو بەهۆی لێچوونی کلۆرەوە چەند كارمەندێك تەندروستیان تێكچوو
دوات لە پڕۆژەیەكی ئاو بەهۆی لێچوونی کلۆرەوە چەند كارمەندێك تەندروستیان تێكچوو
پەیوەندیدار