ئەمڕۆ هەینی، هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییە ونبووەکەی ناوچەی قەرەداغ دەستپێدەکات.
هاووڵاتییەک، کە لەڕەگەزی نێرە و تەمەن 75 ساڵانە، ماوەی دوو ڕۆژە لەگوندێک لەقوپییەکانی قەرەداغ بۆ گیای بەهارە و قەزوان لەماڵ چۆتە دەرەوە و تائیستا نەگەڕاوەتەوە.
لە بانگەوازێکدا لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە، ئەمڕۆ هەینی تیمی فریاگوزاری تۆڕی شاخەوانی کوردستان و ئاسایش و خەڵکی ناوچەکە هەڵمەتی گەڕان بەدوای ئەو هاووڵاتییە دەستپێدەكەن.
ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنوسان دەتوانن ڕوماڵی هەڵمەتەکە بکەن و بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: ٠۷۷٠۱٥۷۹۳۹۹ یان ٠۷۷٤٠۸۸٦۸٥۷