ئەمۆ پێنجشەممە د.مـحـەمـەد شـوکری سـەرۆکی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان قـەڵـغـانـی ڕێـزلـێـنـانـی بـەو وەبـەرھـێـنـەرانـە بـەخـشی کە ھـاوکـاری دارایـیـان پـێـشـکـەش بـە زیـانـلـێـکـەوتـوانـی لافـاوەکـەی شـاری دھـۆک و زاخـۆ کـرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢-٥-٢٠٢٤، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـە وتـەیـەکـیـدا کـە ئـەحـەد ڕێـکـانـی سـەرۆکـی یـەکـێـتـی وەبـەرھـێـنـەرانـی کـوردسـتـان ئـامـادەبـوو سـوپـاس و پـێـزانـیـنـی خـۆی ئـاراسـتەکردن بـۆ ڕۆڵ و بـەشـداری جـوامـێـرانـەیـان لـە ھـاوکـاریـکـردنـی لـێـقـەومـاوانـی دھـۆک و زاخـۆ ھـەوڵـەکانـیـان بـەرز نـرخـانـد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـێـی ڕاگـەیـانـدن کـە ھـاوکـاریـەکـانـتـان بـە شـوێـنـی شـایـسـتـەی خـۆی گـەیـشـتووە و لـە بـری زیـانـلـێـکـەوتـووان دەسـتـخـۆشـی لـێـکـردن و سـوپـاس و پـێـزانـیـنـی ئـەوانی پێڕاگەیاندن.