تاوە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەینێش ناوبەناو لێزمە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوە باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات و لە زۆربەی ناوچەکاندا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.

ڕوونیشیکردەوە کە مەوداى بینین 7-9 کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لەکات و شوێنی هەورە بروسکەدا کەمدەبێتەوە بۆ 5-6 کیلۆمەتر.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 3-6 پلە نزم دەبێتەوە.

لای خۆشیەوە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ھەینیەوە کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی لەسەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە، بەڵام لە ڕۆژی شەممەوە جارێکی دیکە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی نوێ کە ئەمجارە لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوودەکاتە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی تا ئێوارەی سێشەمەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا
پێت نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا
وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم هەلی کاری ڕاگه‌یاند
دوات وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم هەلی کاری ڕاگه‌یاند
پەیوەندیدار