کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکان و دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە ڕاگرتنی کارەکانیان بڵاوکرانەوە دەشڵێت، هیچ شتێکی فەرمییان لەو بارەیەوە پێ نەگەیشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند، بەردەوامین لە کارەکانمان و هیچ شتێکمان لەسەر ڕاگرتنی کارەکانمان پێ نەگەیشتووە.

ئەم لێدوانەش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە هات کە باسیان لە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی دەکرد.

لای خۆشیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، هیچ شتێکی فەرمی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆن مامەڵە لەگەڵ نووسراوی فەرمی دەکات.

جەختیشیکردەوە لەوەی ڕێکارەکان بەردەوامن و لە کۆتایی ئەم مانگەشدا دووەم هەڵبژاردنی ئەزموونی ئەنجام دەدرێت و ڕادەستکردنەوەی کارتی دەنگدانیش بەردەوامە.

جومانە غەلای ڕاشیگەیاند تا ئێستا فۆڕمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان چاپ نەکراون.

عێراق مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکات
پێت عێراق مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکات
بڕیارێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە
دوات بڕیارێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە
پەیوەندیدار