بانكی ناوەندی ڕێوشوێنەكانی هەرزانكردنی دۆلاری ڕاگەیاند



 

بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕێوشوێنەكانمان بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار دەستپێكردووە، ژمارەیەك بانكیش دانراون لە ڕۆژانی پشووشدا دۆلار بە هاووڵاتیان بفرۆشن.

ئیحسان یاسری جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند بانكی ناوەندی كۆمەڵێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ دابینكردنی دۆلار لە هەفتەی ڕابردووەوە، بەهۆیەوە نرخەكەی لە بازاڕە ناوخۆییەكان دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، ڕێنمایی نوێ بۆ ژمارەیەك لە بانككان دەردەچێت بۆ ئەوەی ڕۆژانی پشووی فەڕمی لە پێنج شەممە و هەینی و شەممە و یەك شەممەی داهاتوودا لە فرۆشتنی دۆلار بەردەوام بن بۆ هاووڵاتیان.

ئاشكراشیكرد هەوڵ دەدرێت بەپێی پێویست دۆلار و دراوی بیانی دابینبكرێت ئەوانەی بۆ سەفەر و خوێندن و چارەسەری پزیشكی پێویستییانە و ڕۆژانی داهاتوو دۆلاری پێویست دەخەینەبازاڕەوە.

یاسری دەڵێت زانیاری ناڕاست بڵاودەكرێتەوە، دیناری زۆری عێراق لەنێو بانكەكان و كۆگاكانی بانكی ناوەندیدا هەیە، ڕەوشی لوبنان لە عێراق دووبارەنابێتەوە.

ئێران؛ ١٠٠ خۆپیشاندەر رووبەڕووی سزای سێدارە دەکرێنەوە
پێت ئێران؛ ١٠٠ خۆپیشاندەر رووبەڕووی سزای سێدارە دەکرێنەوە
دوات پلانێكی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی دۆلار ئاشكراكرا
پەیوەنیدر