بەرێوەیەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەر هاووڵاتییەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعوودیە دەستگیر بکرێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەموو دەرهاویشتەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیان و هەر کۆمپانیایەکیش مۆڵەتی هەبێت ئەوا مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و جارێکی دیکە بۆی نییە لە هەرێمی کوردستان و عیراق کاری حەج و عومڕە بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ خەڵکانێک بەناوی کەسی و کۆمپانیاوە دەستیان کردووە بە بانگەشەی بردنی حاجیان بەرێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە، بۆیە لێرەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دووبارە ئاگاداربکەینەوە کە لە عیراق و لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە حەجێکی لەم جۆرە نییە و حکومەتی سعوودیەش بۆ ئەمساڵ چەندین رێککاری توندی دايناوە بۆ رێگری کردن لە حەجی نافەرمی.
دەشڵێت:”پێشتریش وەزارەتی حەجی عەرەبستانی سعوودیە بڵاوی کردووتەوە و بە هەموو شاندی وڵاتانی راگەیاندووە کە هەر کەسێک جگە لە رێگەی فەرمی بە هەر رێگەیەکی دیکە لە وەرزی حەجدا فەریزەی حەج ئەنجام بدات لەکاتی دەستگیرکردنی تووشی کێشە دەبێتەوە چ بە پێژماردنی پارە یاخود بە بەندکردن و رێگریکردن کە جارێکی دیکە ئەو هاووڵاتیە گەشتی سعوودیە نەکاتەوە هۆشداری بڵاودەکاتەوە”.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە دووپاتی دەکەینەوە کە هەر هاووڵاتیەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعوودیە دەستگیر بکرێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەموو دەرهاویشتەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیان.
ەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”خۆیان بە دوور بگرن لەم بانگەشانە تاوەکوو سەروەت و سامانیان بە فیرۆنەچێت و ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە و هەر کۆمپانیایەک لە ئەگەری هەڵسانی بەم کارە و لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی هەبێت ئەوا مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و جارێکی دیکە بۆی نییە لە هەرێمی کوردستان و عیراق کاری حەج و عومڕە بکاتەوە”.
١