جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سهرهتای ههفتهی داهاتوو بەغداد مووچهی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانه دهكات.
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی ناردووە، بەڵام هێشتا رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق سەخت و ئاڵۆزن.
وتیشی: ڕێکارەکانی بە بانکیکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، هەرچەندە حکومەتی هەرێم چەند تێبینییەکی لەسەر بانکە حکومییەکان هەیە، بەڵام لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، ئەوەش چارە دەکرێت و ڕێککەوتنی لەبارەوە دەکرێت.