کۆمسیۆن تەواوبوونی خولێکی ڕاهێنانی لە هەولێر ڕاگەیاند



کۆمسیۆنی باڵا کۆتاییهاتنی بەڕێوەچوونی خولێکی پێنج ڕۆژە بۆ کارمەندەکان لەسەر چۆنێتی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژمارەی دەنگەکان ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکان ئاماژە بەوەدەکات، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رانه‌گرتووه‌، له‌ هه‌ولێر راهێنانی به‌ كارمه‌نده‌كانی كردووه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١/٥/2024، وۆرکشۆپی ڕاهێنان لەسەر دەنگدان و ژماردن و ڕێکارەکانی ڕیزبەندی بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بەڕێوەچوو لە شاری هەولێر کۆتایی هات.

ۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە مەشق و ڕاهێنانەدایە کە بۆ فەرمانبەرانی بەشەکانی فەرمانگەکانی هەڵبژاردن بەرنامەڕێژ کراوە، لەوانە بەشی مەشق و ڕاهێنان و لۆجستی فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی هەرێم،

وۆرك شۆپه‌كه‌ ماوه‌ی (5) رۆژی خایاندووه‌و تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شدارییان تێدا كردووه‌، راهێنان به‌ كارمه‌ندی ئۆفێسی هه‌ڵبژاردن كراوه سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا.

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی راگرتنی كاری ئۆفێسه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق  کۆمسیۆن جەخت دەکاتەوە، کە بەردەوامە لە هەنگاوەکانی وەک ئامادەکاری بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن کە بڕیارە لە دەی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

رۆژی 7ی ته‌موزی ئه‌مساڵ واده‌ی ته‌مه‌نی درێژكراوه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆتایی دێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق سه‌رله‌نوێ ته‌مه‌نی كۆمسیۆن درێژنه‌كاته‌وه‌، ده‌بێت كۆمسیۆنێكی نوێ دروست بكات، كۆمسیۆنی نوێی عێراق ئه‌و كۆمسیۆنه‌ نابێت كه‌ ئێستا هه‌یه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆسه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پشكێنه‌ی حزبی.

مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی عێراق كۆبوونەوە
پێت مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی عێراق كۆبوونەوە
كاتی بەڕێكەوتنی كاروانی حاجییانی هەرێم بۆ سعودیە دیاریكرا
دوات كاتی بەڕێكەوتنی كاروانی حاجییانی هەرێم بۆ سعودیە دیاریكرا
پەیوەنیدر