مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و دوا هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە.
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەڕێوەدەچێت و ئامانجیش لێی خستنەڕووی هەڵوێستی حزبەکەیە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەدرێن.
بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بەشدارینەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەکەدا، باس لە ئەگەری دواخستنی دەکرێت.
دوێنێش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکە ڕایگەیاند گرنگە “سازانی سیاسی” هەبێت.