لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا كارەساتی بەفر بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی هەزاران كەس و زیانی ملیۆنان دۆلاریشی خستووەتەوە.
شەپۆلە مێژووییەكانی بەفر لەنەرویجەوە بۆ ئەمریكا، لەوێ بۆ چین و دوایی بۆ ڕووسیا كارەساتباربوون.
گەردەلوولی بەفر لە ئەمریكا- دیسەمبەری 2022
لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە ئەمریكا ڕووبەڕووی بەهێزترین شەپۆلی بەفربارین بووەتەوە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا.
بەهۆیەوە 200 ملیۆن كەس كاریگەربوون و 60 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
گەردەلوولی سەدە لە ڕووسیا-2018
ڕووسیا لە مانگی فێبرایەری 2018 شەپۆلێكی بێ پێشینەی بەفری لە ماوەی نیو سەدەدا بەخۆوە بینی، بەجۆرێك بەرزترین ئاستی بەفر لەو كاتەوەی چاودێری كەشوهەوا دروستبووە، تۆماركرا.
گەردەلوولی بەفر لە ئەفغانستان-2008
گەردەلوولی بەفر لە ئەفغانستانی دا هاوكاتی سەردانی جۆبایدن سەرۆكی ئێستای ئەمریكا، بەجۆرێك ژیانی كەوتە مەترسییەوە، بەڵام وەرگێڕێكی ئەفغانستانی ڕزگاری كرد.
بەهۆی ئەو شەپۆلەوە 900 كەس گیانیان لە دەستدا.
گەردەلوولی سەدە لە خۆرهەڵاتی ئەمریكا و كەنەدا-1993
گەردەلوولێكی بەهێز لەمانگی ئاداری 1993 كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی ئەمریكا و كەنەدای گرتەوە، بەهۆیەوە 270 ئەمریكایی گیانیان لە دەستدا و 24 پلەی ژێر سفر تۆماركرا.
گەردەلوولی ئێران-1972
گەردەلوولی بەفر لە فێبرایەری 1972 لە ئێرانی دا، پێنج هەفتەی خایاند، بەفر بۆ ئاستی هەشت مەتر بەرزبووەوە لە هەندێك ناوچەی باكووری خۆرئاوا و ناوەڕاست و باشووری ئێران، پلەكانی گەرما بۆ 25 پلەی ژێر سفر دابەزین.
بەهۆیەوە چوار هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و 200 گوندیش وێرانبوون.
گەردەلوولی كەنەدای ڕۆژهەڵات 1971
گەردەلوولێك لە مانگی ئاداردا زەریای ئەتڵەسی لە سنووری كەنەدا گرتەوە، بایەكی بەهێزیشی لەگەڵدا بوو، بەهۆیەوە 20 كەس مردن.
گەردەلوولی گەورەی بەفر لە ئەمریكا-1888
گەردەلوولی بەهێزی بەفر لە كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی ئەمریكا بوو بەهۆی بەستنی نیویۆرك و بۆستن و چەند شاری دیكە، بەهۆیەوە 400 كەس لەنیویۆرك بە تەنیا گیانیان لە دەستدا.
گەردەلوولی موت كارۆلانی-1719
گەردەلوولێكی بەهێز لە نەرویجی دا و بەهۆیەوە سێ هەزار كەس مردن.