عێراق گۆڕانكاری لە مووچە و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی دەكات



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كۆبوونەوە و پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، بەهەمواركردنەوەی یاسای میلاك دادپەروەری لە دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی دروست دەبێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٤/٤/٣٠ لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و بەڕێوەبەری گشتی میلاکات لە وەزارەتی دارایی كۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆبوونەوەكە سەبارەت بەدوا ڕێکارەکانە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای میلاك و ئامادەکردنی داڕشتنی کۆتایی یاساکە، کە هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرێت و هاوسەنگییەک لە نێوان بەرژەوەندی فەرمانبەران و دەوڵەت دروست بکات.

ئاشكراشی كردووە، ئامانج لە هەمواری یاساكە بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینبوونی کارمەندان و دابینکردنی پێداویستی فەرمانگەکان لە پسپۆرییە جیاوازەکان.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بە سەرپەرشتی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی باڵای وەزارەتی دارایی و پلاندانان خەریكی هەمواركردنەوەی یاسای میلاك و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەرانن و بڕیارە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆ پەسند كردنی و ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.

بەپێی هەموارەكە، كە پەرلەمانتاران باسیان كردووە، گۆڕانكاری لە دامەزراندن و مووچەی فەرمانبەران و دەكرێت و مووچە كەمەكان زیاد دەكرێت و دادپەروەری لەنێوان مووچەی وەزارەتەكان بەدیدەهێنرێت.

ئەمریكا بۆ پێدانی مووچە و هاوكاری سەربازی بە پێشمەرگە بڕیاریدا
پێت ئەمریكا بۆ پێدانی مووچە و هاوكاری سەربازی بە پێشمەرگە بڕیاریدا
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت
دوات قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت
پەیوەنیدر