بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە



بڕیارە سبەی چوارشەممە، بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی محسن لە 650 دینارەوە بۆ 850 دینار، و بەنزینی سوپەر لە هەزار دینارەوە بۆ  هەزار و 250 دینار بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەگوێرەی نووسراوێک کە لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دەرچووە، ، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی محسن بۆ (850) دینار بۆ هەر لیترێک و بەنزینی سوپەر بۆ 1250 دینار بۆ هەر لیترێک لە سبەینێ 1/5/2024 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،

ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، کە لە 26ی ئازاری 2024 بەڕێوەچوو، بڕیاریدا نرخی بەنزینی محسن و بەنزینی سوپەر بەرزبکاتەوە، کە لە 1ی ئایاری 2024ەوە دەستپێدەکات.

پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین گۆڕانکاری بەسەردابێت و گران ببن، بەڵام لەبەر تووڕەیی شەقام و دروستنەکردنی بارگرانی بۆ کەسانی کەم دەرامەت و داهات سنووردار، بڕیاردرا نرخی بەنزینی نۆڕماڵ وەک خۆی بمێنێتەوە کە 450 دینارە بۆ هەر لیترێک.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا، نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لە نێوان 690 دینار بۆ 800 دیناردایە، و بەنزینی محسن لە نێوان 950 بۆ 1000 دیناردایە، و بەنزینی سوپەر 1150 دینارە.

حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
پێت حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند
دوات حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر