حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بە بۆنەی ڕۆژی کرێکارانی جیهان، سبەی چوار شەممە 1ی ئایاری 2024، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ساڵانە ڕۆژی 1ی ئایار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە پشووە لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان.