مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینانی عێراق بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە، خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بەغدا و پارێزگاکان بۆ مانگی ئایاری 2024، لەگەڵ بڕی 100 هەزار دینار پاداشتی تایبەتی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

خولود هیران، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لە وەزارەتەکە رایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی کرێکار تەواوکراوە.

جەختیشی لەوەکردەوە، هەموو جیاوازییەکان بۆ خانەنشینان خەرجکران کە مووچەکانیان بە پێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ژمارە (18)ی ساڵی (2023).

 

سودانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
پێت سودانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
سودانی داوای دابینکردنی پێداویستی خوێندنگە عەرەبییەکانی هەرێم دەکات
دوات سودانی داوای دابینکردنی پێداویستی خوێندنگە عەرەبییەکانی هەرێم دەکات
پەیوەنیدر