سودانی داوای دابینکردنی پێداویستی خوێندنگە عەرەبییەکانی هەرێم دەکات



سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دابینکردنی پێداویستی ئەو خوێندنگە عەرەبییانە دەکات کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردی هەرێمی کوردستان و نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنێتی جێبەجێکردنی پلانی پرۆسەی خوێندن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، سودانی لە گرنگترین ئاڵنگاری و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و هەنگاوەکانی هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردە ئاگادار کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا سودانی ئاماژەی دا بە گرنگیی دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکار و قوتابیانی خوێندنگە عەرەبییەکان لە هەرێمی کوردستاندا و داواشیکرد زەمینەسازییان بۆ بکرێت کە ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش درێژە بە خوێندن بدەن.

مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت
پێت مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هیچ بیانوویەکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە بۆ نەناردنی مووچە
دوات وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هیچ بیانوویەکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە بۆ نەناردنی مووچە
پەیوەنیدر