پارێزگایەکی عێراق دامەزراندنی ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، 17 هەزار هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمەندیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێکهێنرا.

محەمەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن بۆ پاڵپشتی چینی گەنجان و دابینکردنی هەلی کار، لەپێناو بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی جێگیر و گەشەسەندوو، دەنگیاندا بە ڕەخساندنی 17 هەزار هەلی کار لە پارێزگاکەدا.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە ئەندامانی ئەنجوومەن پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەن بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگیدا بە دەستپێکردنەوەی کاری موختاری گەڕەکانی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، تاوەکو دانانی شێوازێکی نوێ بۆ کارکردنیان.

پێشبینی دەکرێت کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان 60٪ گەشە بکات
پێت پێشبینی دەکرێت کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان 60٪ گەشە بکات
هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ئاشکرابوو
دوات هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ئاشکرابوو
پەیوەنیدر