لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی چی بە سودانی وت؟



ئەمشەو دووشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٤ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

کەناڵی رووداو بڵاویکردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی کراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی بە سودانی راگەیاندووە کە دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێت و نابێت چی دیکە بابەتی مووچە ببێتە هەواڵی میدیاکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.

ماوەی سێ رۆژە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدادە و لەگەڵ زۆربەی بەرپرسە حکومی حزبییەکانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامداوە..

هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ئاشکرابوو
پێت هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ئاشکرابوو
شێروان دووبەردانی: هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانیە بۆ ئەمریکا
دوات شێروان دووبەردانی: هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانیە بۆ ئەمریکا
پەیوەندیدار