هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی كورسی كۆتای پێكهاتەكان ئاشكرادەكرێت



وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ئاشكرای دەكات، سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان به‌ یاسا ڕێكخراوه‌، هه‌وڵ هه‌یه‌ دووباره‌ کورسی كۆتا بۆ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان به‌ یاسا ڕێكخراوه‌، بۆیە بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی پێش هه‌موو شتێك دژی ده‌ستووری عێراق و نه‌ته‌وه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان بوو، بۆیه‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ دووباره‌ کورسی كۆتا بۆ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بگه‌رێنرێته‌وه‌.

ڕاشیگەیاند، بارزانی ڕۆڵ و پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی ماف و داواكارییه‌كانی پێكهاته‌كان بووه له‌ هه‌رێمی كوردستان‌.

لە 21ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی 11 كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان و كەم كردنەوەی كوردسی پەرلەمانی كوردستان بۆ 100 كورسی و دابەشكردنی هەرێم بەسەر 4 بازنەی هەڵبژاردندا.

وەك هەڵوێستێك بەرامبەر ئەو بڕیارە، ڕۆژی (18ـی ئاداری 2024) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین، كە پارتیمان نەچێتە ژێرباری پەسەندکردنی بریاری نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداریی هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوە بچێت”.

 

گەشتی عومرە ڕادەگیرێت
پێت گەشتی عومرە ڕادەگیرێت
كاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانە بەهێزەكە بۆ هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات كاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانە بەهێزەكە بۆ هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر