هۆتێلە چوار ئەستێرەکان پڕبوون



پێشبینی هاتنی دەیان هەزار گەشتیار دەکرێت، ٪٨٠ ى گەشتیارانیش لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە دێن، سەرجەم هۆتێلە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەکان پڕ بوون لە گەشتیار.

سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری به‌بازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمى كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند پێشبینی هاتنی ژمارەیەکی زیاترى گەشتیار لەمڕۆوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت، هاوکات لە ئێستادا سەرجەم هۆتێلە چوار ئەستێرەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە گەشتیار.
ئەوەشی خستەڕوو ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی دیکە، شارەکان ڕازێندراونەتەوە و پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت، بەڵام جگە لە زاخۆ کە لەلایەن ئیدارەی زاخۆ ئاهەنگ سازدەکرێت، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی لەلایەن حکومەتەوە ناکرێت.
بەپێی ئامارەکان دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، ساڵانە ٪٨٠ گەشتیارانیش لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە دێنە هەرێم، ٪ ٢٠ وڵاتانی دراوسێ.

سیروان تۆفیق ئەوەی خستەڕوو لەمساڵدا دوو گرووپی گەشتیاری لە وڵاتانی چین و یۆنانەوە بۆ سەری ساڵ دێنە هەرێمی کوردستان.
هاتنی ئەم گەشتیارانەش سوودێکی زۆرى بۆ جوڵەی بازاڕ و ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئێران هەوڵی پێكهێنانی هێزێكی هاوشێوەی هەسەدەی دا
پێت ئێران هەوڵی پێكهێنانی هێزێكی هاوشێوەی هەسەدەی دا
دیناری عێراقی، ناوبانگێکی ڕووشاو 
دوات دیناری عێراقی، ناوبانگێکی ڕووشاو 
پەیوەنیدر