پارێزگاری سلێمانی هۆشداری لە پەرتەوازەیی ناو ماڵی كورد و چوونە ناو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، دیسانه‌وه وه‌كو 100 ساڵ پێش ئێستا نه‌بینه‌وه به ئاوی ئاشێك كه هیچ سوودێكی بۆ خۆمان نه‌بێت.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “پێویسته كورد یه‌كگرتو بێت و ئه‌م دۆخه تێبه‌پڕێنێت، دیسانه‌وه وه‌كو 100 ساڵ پێش ئێستا نه‌بینه‌وه به ئاوی ئاشێك كه هیچ سوودێكی بۆ خۆمان نه‌بێت”.
ڕاشیگەیاند، پێویسته كورد له‌ناوخۆدا له یه‌كگرتو بێت و له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تێكه‌ڵی هیچ ململانێك نه‌بێت و ئه‌مجاره ده‌توانین ببین به‌شێك له چاره‌سه‌ر.
وتیشی، “له ساڵی 1991وه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه و له‌وكاته‌وه ده‌سه‌ڵات دروستكراوه و ده‌ڵه‌وت دروستنه‌كراوه و ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی وایكرد ئه‌زمونه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌بێت و دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19ی 5ی 1992وه وایكرد، كه دیموكراسی زۆر دوابكه‌وێت”.
د. هەڤاڵ جەختیشی كردەوە، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین مافی ده‌نگدانی خه‌ڵك له دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانی دوابكه‌وێت، به‌ڵام ئێستا له عێراق له ته‌نیشتی بابه‌ته ئیداری و دارایی و یاساییه‌كه‌وه بابه‌تی سیاسی هاتۆ‌ته ئاراوه، ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان و كۆمسیۆن بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
دەشڵێت: “هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردن كرا كۆی دامه‌زراوه‌كانی پارێزگای سلێمانی ،كه ئه‌زموونی چوار هه‌ڵبژاردنی پێشتریان هه‌یه، به‌هیچ جۆرێك نه‌بوین به به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به یه‌ك مه‌ودا له هه‌موویانه‌وه دوور ده‌بین”.