بێگەرد تاڵەبانی: قبوڵی ناکەین ڕێژە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاری بکرێت



وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ قبوڵی ناکەین ڕێژە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت و دەبێت هاوشێوەی جوتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە بە سەردانێک لە بەغدایە ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی گرنگیدانە بە ئاو و دروستکردنی بەنداوە ستراتیژییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.

بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پەیامیان ئەوەیە کە ئەمساڵ قبوڵی ناکەن ڕێژە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابنرێت و دەبێت هاوشێوەی جوتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمیش بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕووپێوێکی زانستییان بۆ زەوی داچێندراو بە گەنم کردووە و دەرکەوتووە ڕووبەرەکەی لە سەروو سێ ملیۆن دۆنمەوەیە.

ئەو بانگەشانەشی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن، گەنم لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە بکرێت و دواتر بە سایلۆکانی عێراق بفرۆشرێتەوە و ڕایگەیاند، بە هیچ جۆرێک ڕێگەمان نەداوە یەک دەنک گەنم لە دەرەوەی عێراق بێت و لە سایلۆکانی هەرێم و عێراق بفرۆشرێتەوە، بۆ سەلماندنی ئەمەش داوامان لە لیژنەی وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە نوێنەری خۆیان بۆ سایلۆکان بنێرن.

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، بە دیاریکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم ستەم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، چونکە 300 هەزار تۆنیان لێوەردەگرن و ئەوەی دیکەی بە نیوە نرخ لە بازاڕی ڕەشدا لێیان دەکڕدرێتەوە و پاشان دەبرێت بۆ سایلۆکانی عێراق.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ لەگەڵ هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق کۆدەبێتەوە.

هەرێم چاوەڕێیە دادگای فیدراڵی بڕیارێک لە بەرژەوەندی “هەژماری من” دەربکات
پێت هەرێم چاوەڕێیە دادگای فیدراڵی بڕیارێک لە بەرژەوەندی “هەژماری من” دەربکات
وێنە؛ بەشێکی دیکەی ڕێگەی سپیلک-خەلیفان تەواو بوو
دوات وێنە؛ بەشێکی دیکەی ڕێگەی سپیلک-خەلیفان تەواو بوو
پەیوەنیدر