حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی ڕێگەی سپیلک-خەلیفان تەواو بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پرۆژەی بەجووتسایدکردنی ڕێگەی سپیلک-خەلیفان بەردەوامە و بەشێکی دیکەی تەواو بووە.