داواکاری بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئاراستەی عێراق دەکرێت



داواكاریی بۆ دامه‌زراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی عێراقی فیدراڵ ده‌كرێت.

د. نه‌هله‌ قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ میدیای پارتی راگه‌یاندوە، بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داواكاریی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی عێراقی فیدراڵ دەکەن ، ئاماژەی بەوەشداوە، ماوەی پێنج ساڵە دامەزراندن بۆ ئەو کەسانە وەستاوە و  “ژماره‌ی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ساڵی 2018ـه‌وه‌ دانه‌مه‌زراون، 6000 هه‌زار كه‌سن‌”.

ڕۆژی سێشەممە (23ـی نیسانی 2024) پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاندبوو، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.

بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە تونێلی پیرمام بڕیار درا
پێت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە تونێلی پیرمام بڕیار درا
دەربارەی بەبانکیکردنی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
دوات دەربارەی بەبانکیکردنی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
پەیوەنیدر