بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا



لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە، و ئەعرەجی سوپاسی رۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى له‌ ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه‌، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هاوئاهەنگیی نێوان لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كان كرده‌وه‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، قاسم ئەعرەجی دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌.

هەروەها “ستايشى رۆڵى نيشتمانيیانه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد له‌ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.”

بە سەردانێکی فەرمی نێچیرڤان بارزانی ماوەی دوو ڕۆژە لەبەغدایە، بابەتی سەردانەکەشی بەشداریکردنی بوو لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و لەمبارەیەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەت و حیزبەکاندا ژمارەیەک کۆبوونەوەی کردووە.

شکانی دۆلار تا کوێ دەڕوات و لە کوێدا خۆی دەگرێتەوە؟
پێت شکانی دۆلار تا کوێ دەڕوات و لە کوێدا خۆی دەگرێتەوە؟
یەكەم حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆماركرا
دوات یەكەم حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆماركرا
پەیوەنیدر